(سه‌عید مه‌موزینی) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی (14)ی نه‌ینه‌وای پارتی دیموکراتی کوردستان بهNNA ڕاگه‌یاند، تیرۆرستانی داعش له‌ناو شاری موسڵدا، ده‌ستیان به‌لێدانی تونێل کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بۆردومانی فڕۆکه خۆیان بپارێزن‌و له‌کاتی هێرشی پێشمه‌رگه خۆیان تیایدا حه‌شار بده‌ن.وتیشی:"شه‌ڕی شه‌رگات به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆش (165) ته‌رمی داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه موسڵ که له‌شه‌ڕی شهرگاتدا کوژراون".
به‌رپرسه‌که‌ی پارتی له‌نه‌ینه‌وا ئاماژەی به‌وه‌شکرد، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانان، (ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان چیچانی) گه‌وره تیرۆرستو دۆست‌و بڕواپێکراوی (ئه‌بو به‌کر به‌غدادی)، له‌گه‌ڵ هه‌شت چه‌کداری دیکه‌دا، له‌گه‌ڕه‌کی (رساله)ی موسڵ کوژراون....
کۆتایی کورتە نامە/310